کوردستانی

ئیلهام ئەحمەد: لامەركەزییەت قەیرانی سوریا چارەسەر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلهام ئەحمەد: لامەركەزییەت قەیرانی سوریا چارەسەر دەکات
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد سیستەمی لامەركەزییەت چارەسەری قەیرانی ئێستای سوریایە  رەتكردنەوەی لامەركەزییەت دەبێتەهۆی دروستبوونی ململانێی نوێ، زۆرینەی سورییەكان سیستمی مەركەزییەت رەتدەکەنەوە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "خەڵكی سوریا پێشتر داوای لامەركەزییان كردووە، ئێستا رەتكردنەوەی كێشەی نوێ درووست دەكات، بۆیە لامەركەزی چارەسەری قەیرانی ئێستایە، سوریا پێویستی بە چارەسەری نوێیە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرنگە هەموو لایەنەكان بەشداربن لە داڕشتنی دەستوور و ئیدارەی سووریا، بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانی وڵاتێکی دیموكراسی".

ئەوەشی خستەڕوو "دەیانەوێت بەشداری لە داڕشتنەوەی دەستوور و ئیدارەدانی سوریا بكەن، گەلی سووریاش بڕیاریانداوە لەپێناو ئازادی و كەرامەتی خۆیاندا تێبكۆشن، لە ئامانجەكانیان پاشەكشە ناكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan