کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/17، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقیان تاوتوێکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن".
ب ح

بیروڕا