ئابووری
وەزیری دارایی : نەوت دەدەینە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەڵێت، مەرجمان ئەوەیە پارەی مووچە خۆران بنێردرێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەگەڵ بەغدا رێككەوتن كراوە رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی ئەوان بكەین و ئەوانیش مووچەمان بۆبنێرن".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند ساڵێكە بەغدا مووچە 682 هەزار فەرمانبەر دەنێرێت لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر هەیە".
باسی لەوەشكردووە "بەمزوانە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات لەسە ئەو پرسە".