کوردستانی
وادەی بەستنی کۆنفرانسی گۆڕان ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەمە 2025/4/17، بەپێی نوسراوی ژمارە (س/491) ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، بزووتنەوەی گۆڕانی ئاگادارکردووەتەوە کە رۆژی (2025/4/26) کۆنفرانسی گۆڕان لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات) دەکات ئامادەبن.
نوسراوەکەی کۆمیسیۆن، پشتی بەستووە بە نوسراوی ژمارە (ش.ح/خ 1055)، لە (2025/4/16)ی فەرمانگەی پارت و رێکخراوەکان و فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (م3 الاستسنائی 11) لە (2025/4/9).
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات) دەکات هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کاروباری پارتە سیاسییەکان بکات بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆنفڕانس.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی کوردسات لە (2025/4/9) ئامادەیی خۆی دەربڕی کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی کۆنفرانس دەبن، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرپەرشتی بکرێت.

ب ح
بیروڕا