کوردستانی
میری ئێزدییەکان داوای گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
میری ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق و جیهان داوا دەکات کێشەی ئاوارەکانی شنگال چارەسەر بکرێت و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان لە شارەکە.
حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق و جیهان رایگەیاند "ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە هەزاران ئاوارەی شنگال لە کەمپەکان و لەژێر چادر و ژیانێکی ناوخۆشدا دەژین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەن چارەسەرێک بۆ دۆخی ژیانی ئێزدییەکان بدۆزنەوە و هاوکاربن لە گەڕاندنەوەیان بۆ سەر ماڵ و خاکی خۆیان لە شەنگال".
ئەوەشی خستەڕوو "ئومێد دەکەن هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و قەرەبووکردنەوەی دانیشتووانەکەی کە بەهۆی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش رووبەڕووی زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی بوونەتەوە".
ب ح

بیروڕا