کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی سعودیە کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی سعودیە کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/17، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەبدولعەزیز شەمەری باسیان لە پەیوەندی لەمێژینەی سەرۆک مام جەلال و شانشینی عەرەبستانی سعودیە کرد و جەختیان لە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکە کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری وەبەرهێنانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئامادەن هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بکەین تاوەکو لە بوژاندنەوەی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگەر بگێڕن و کارەکانیان ببنە هۆی رەخساندنی هەلی کار".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan