کوردستانی

تورکیا بەچڕی گوندەکانی سنووری ئامێدی تۆپباران کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بەچڕی گوندەکانی سنووری ئامێدی تۆپباران کرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی کوردستانی -عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە لە کاتژمێر 1:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا چوار جار تۆپبارانی دەووروبەری گوندی (بەرچێ)یان لە سنووری نهێلێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە.

کامەران عوسمان،سەرۆکی تیمی کوردستانی -عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 2:24 خولەک تۆپخانەکانی تورکیا، نۆ جار بۆردوومانی گوندەکانی (مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ) یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردووە و خانووی دوو هاوڵاتیی مەدەنییان خاپوورکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەتەنها لەمڕۆدا، تۆپخانەکانی تورکیا 13 جار تۆپبارانی گوندەکانی دەووروبەری قەزای ئامێدیان کردووەو خۆشبەختانە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی تۆپبارانەکانی تورکیا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan