کوردستانی
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق لە گفتوگۆدان بە مەبەستی دیاریكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم و زیادكردنی بڕەكەشی.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند"گەنم لە هەرێمی كوردستان درەنگتر پێدەگات، هەربۆیەش وەرگرتنی گەنم دوا دەكەوێت وەك لە ناوەراست و خوارووی عیراق، لەبەرئەو هۆكارەش وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ساڵانە مانگی شەش دەستپێدەكات.
وتیشی"بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕەكە دیاری دەكەین، دوای ئەوە ئێمە لای خۆمانەوە كۆبوونەوە لەگەڵ سایلۆكان دەكەین بۆ پێداویستی و ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی گەنم دەكەین.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد"بڕیارە بۆ ئەمساڵ بەغدا نزیكەی 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، ئەوەش لە كاتێكدا ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆنیان بۆ دیاری كردین، بەڵام لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی رێژەكە زیاد بكرێت".
ئ پ
بیروڕا



