کوردستانی

پارچە شوێنەوارییە دۆزراوەكانی گەرمیان ئەگەری فەوتانیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارچە شوێنەوارییە دۆزراوەكانی گەرمیان ئەگەری فەوتانیان هەیە


نەودا میدیا-
بەهۆی نەبوونی وەرشەی تایبەت بە چاككردنەوەی پارچە شوێنەوارییەكانەوە لە گەرمیان، ئەو كەرەسەتە و پارچە شوێنەوارییانەی كە لە سنورەكە دەدۆزرێنەوە، مەترسی لەناوچوونیان هەیە. 

ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند" تا ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان وەرشەی تایبەت بە چاككردنەوە و پێكەوەنانی پارچە و كەرەستەی شوێنەواریان نییە و ئەوەش بووە بە بەربەست لە بەردەم پێكەوەنانی هەندێك پارچەی شوێنەواری كە پێشتر دۆزراونەتەوە". 
 
وتیشی"بەشێك لەو شوێنەوارانەی كە پێشتر لە سنورەكە دۆزراونەتەوە خۆیان بە شێوەیەكی ئاسایی پێكەوەیان ناون و هەڵیانگرتوون، بەڵام ئەوە بە شێوەیەكی زانستی نییە و مەترسیشی لەسەر لەناوچوونی ئەو پارچانە هەیە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هۆكاری نەبوونی ئەو بەشە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆ كەمی فەرمانبەر و نەبوونی بودجەی پێویست دەگەڕێتەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan