کوردستانی
سێ برا کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی فەرەج لە ناوچەی شێخ باوە سەر بە ناحیەی جەلەولا سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکەیانەوە کوژران.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی جەلەولا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی فەرەج لە ناوچەی شێخ باوە سەر بە ناحیەی جەلەولا دوای نوێژی بەیانی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دوو بنەماڵە کە خزمی یەکتریشن یەکێک لەو کوڕانە دەسترێژی گوللـە لە سێ برا دەکات و هەرسێکیان دەکوژێت".
وتیشی "بکوژەکە ئامۆزای سێ کوژراوەکەیە بەهۆی ژنەوە کێشە هەبووە لە نێوانیان کە کێشەکە کۆنە".
بەرپرسی کۆمیتەی جەلەولا ئەوەشی خستەروو "بکوژەکە لە ئێستادا بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە".