کوردستانی

سێ‌ یاریزانی تۆپی پێ بەرچەقۆ دەدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ‌ یاریزانی تۆپی پێ بەرچەقۆ دەدرێن


مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە یاری نێوان دوو تیپیی میللی لە شاری كەلار، راهێنەری یەكێك لە تیپەكان سێ‌ یاریزان بە چەقۆ بریندار دەكات. 

سەرچاوەیەكی تایبەت لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بە مەودا میدیای راگەیاند" شەوی رابردوو دوو تیپی میللی لە كەلار یاری دۆستانەیان كردووە، بەڵام لە ناوەراستی یارییەكەدا بەهۆی درووسبوونی دەمەقاڵێوە راهێنەری یەكێك لە تیپەكان پەلاماری یاریزانانی تیپی بەرامبەری داوە و سێ‌ یاریزانی بە چەقۆ بریندار كردووە".  

وتیشی"برینی دووان لە یاریزانەكان سووك بووە و برینپێچییان بۆ كراوە، بەڵام سێیەمیان برینەكەی قووڵ بووە و نەشتەرگەری بۆ كراوە و ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan