کوردستانی

ئەمڕۆ كۆبوونەوەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ كۆبوونەوەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ جارێكیتر كۆمپانیا نەوتییەكان و هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.  

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە فشاری ئەمریكا رێكخراوە، چونكە ئەمریكا دەیەوێت هەرچی زووە هەرناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە. 

چەند گرفتێك هەن كە تا ئێستا رێگرن لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كە گرنگترینیان ئەوەیە هەرێم داوا دەكات لەو 400 هەزار بەرمیل نەوتەی بڕیارە رادەستی بەغدای 150 هەزاری بۆ خۆی بێت بە بیانووی ئەوەی پێداویستی ناوخۆی پێ پڕ دەكاتەوە. 

هەروەها گرفتێكی تریش پارەی فرۆشتنی نەوتەكەیە، چونكە حكومەتی هەرێم دەیەوێت پارەكە هەر لە هەرێم هەڵبگیرێت و نەچێتە بەغدا، بەڵام بەغدا دەیەوێت ئەو پارەیە مانگانە لە بانكێكی تایبەتی عیراقیدا هەڵبگیرێت . 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan