کوردستانی

كاركردن لە رێگەی دەربەندیخان-وارماوا دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاركردن لە رێگەی دەربەندیخان-وارماوا دەستپێدەكات


مەودا میدیا-
ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی بەدووسایدكردنی رێگای دەربەندیخان-وارما دەستیپێكرد و كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەش دەستیان كردووە بە هێنانی ئامێرەكانیان بۆ ئەو جێگایە. 

عوسمان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای بێشكان كە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەیە بە مەودا میدیای راگەیاند"قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە تەواوكردنی رێگاكە و ئەوانیش لەسەر بڕیارەكە دەست بە كاركردن لە رێگاكە دەكەن". 

وتیشی"ئەمڕۆ كۆمەڵێك لە ئامێر و كەرەستەی پێویستی كاركردنیان بردووەتە شوێنی كاركردنەكە و دوای بردنی تەواوی ئامێرەكانیش لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا كاركردن لە رێگاكە دەسپێدەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"درێژی رێگاكە بە هەردوو سایدەكەوە 24 كیلۆمەتر دەبێت لە تونێلی دەربەندیخانەوە دەستپێدەكات تا نزیك گوندی چنارە و دوای تەواوبوونی ئەو بەشەی رێگاكەش ریگای كەلار-سلێمانی بە تەواوی دەبێت بە دووساید". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan