کوردستانی

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگیلزی بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگیلزی بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت كە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا)یە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند "دواى ئەوەى هەفتەی رابردوو بە بەشداری سێ هەزار و 576 بەشداربوو تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە 14 ناوەندی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت و پرۆسەی ناونووسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاقیکردنەوەکە بەشێوەى ناوەندیی لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجام دراوە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا) لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان

ب ح
Qaiwan
Qaiwan