کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، سەبارەت بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و شێوازی بڵاوبوونەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی لە ڕێگەی بەرکەوتن بە ئاژەڵ و مێرووی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە، بەزۆری لە رێگەی مێشوولە و گەنە و قرتێنەرەکان و شەمشەمە کوێرەوە دەگوازرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە، ئێڵنج و رشانەوە، ئازاری ماسولکەکان یان جومگە و ئێسکەکان، سکچوون، تا، گێژخواردن، ماندووبوون و شەکەتی، وە هەروەها ئەو نیشانانەی مەترسییان لەسەر ژنان هەیە کە بریتین لە (خوێن بەربوونی ژێر پێست، ناڕێکی لە کاری کۆ ئەندامی دەمار، لەدەستدانی هۆش، پەککەوتنی گورچیلە، پەککەوتنی هەناسەدان)".
ئەوەشی خستەڕوو "فاکتەرەکانی مەترسی بە تووشبوون بریتین لە (کارکردن لەگەڵ کەسانی تووشبوو، خواردن یان سەربڕینی ئاژەڵی تووشبوو، بەکارهێنانی سرنجی دووبارە، سێکس کردن بەبێ خۆپارێزی، کارکردن لە دەرەوە یان لەو باڵەخانەیە، کە مشکی تێدایە، بەرکەوتن لەگەڵ خوێن یان شلەی کەسی تووشبوو)".
باسی لەوەشکردووە "پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی ئاژەڵی ماڵی لە ناو دەفرێک بە داپۆشراوی بپارێزە لەدژی قرتێنەر، پاشماوەکان لە سەبەتەی خۆڵی دژە قرتێنەردا فڕێبدە و زوو زوو سەبەتە خاوێن بکرێتەوە، دەرگاو پەنجەرەکان بە پەردەی دژە مێشوولە داپۆشرێت، دار و خشت و کەرەستەکانی تر لانی کەم 40 مەتر لە ماڵەکەت دوور بخەوە، گژووگیا لابەرە و لق ق پۆپی زیادی دارەکان ببڕنەوە".
ب ح

بیروڕا