کوردستانی

ئامادەکاریی بۆ دیداری یەکێتی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکاریی بۆ دیداری یەکێتی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/19، لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بە مەبەستی دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی (دیداری یەکێتی) لە سلێمانی کۆبووەوە.

بە سەرپەرشتی د.یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لیژنەی باڵای دیدار بۆ تاوتوێکرنی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە دیداری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە کە تێیدا راپۆرتی ئامادەکاری خوێندرایەوە و سکرتاریەتی دیدار راسپێردرا کاریان لەسەر بکات بۆ ئەوەی دیداری گەورە رەنگدەرەوەی ویست و روانگەی هەزاران تێکۆشەری یەکێتیی بێت کە لە نۆ کۆنفرانسی دەڤەرە جیاجیاکاندا خستوویانەتەروو.

بڕیارە دیداری یەکێتی 2025/4/23، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سەرپەرشتیاری دیدار بەڕێوەبچێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan