کوردستانی

کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی دەروەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە رۆژی 2025/4/15، کە بۆ پرسەیەک سەردانی رانیەی کردبوو، دواتر ئامادەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە بوو بە مەبەستی تۆمار کردنی سكاڵا کە بە وتەی خۆی نزیکەی  سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و بڕی  حەوت ملیۆن دیناری عیراقی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی بووە و لێی دزاروە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند "بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دوای بە داواداچوون و بەدەست هێنانی زانیاری پێویست توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتبار بەناوی (ج.ح.پ) لە دایکبووی ساڵی 1985 لە رەگەزی نێر دانیشتوی رانیە، بەڵام لەدەروەی وڵات دەژی ئاشکرا بکرێت وە دەستگیر بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەست بەسەر پارەی دزراوەکەدا گیراوەو دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانینا بە تاوانەکەیدا وە لە میانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانکاری هەیە و دووجاری تر بە تاوانی دزی کردن بەفەرمانی دادگا حوکم دراوە، سەرەڕای ئەوەش جارێکی تریش بە تۆمەتی تاوانی دزی کردن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan