گێتی
كێشهى فهرهنسا و ئیسرائیل لەسەر فەلەستین گهورهتر دهبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگهیاند، داننان بە دەوڵەتی فەلەستین پێشهاتێکی گەورە دەبێت.
ئۆفەر برۆنشتاین، راوێژکاری سهرۆكى فهرهنسا بۆ كاروبارى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگهیاند "دانپێدانانی فەرەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی جیهانیدا دروست دەکات".
وتیشى "ماکرۆن جەخت لەسەر پشتیوانی خۆی دەکاتەوە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل".
ئهوهشى خستهڕوو "پاریس ئامادەیە هێزە سەربازییەکانی بڵاوەپێبکات، ئەگەر پێویست بکات، بۆ یارمەتیدانی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە، بۆ ئەوەی وەک خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەم هاوکارییە بە دەستی بزووتنەوەی حەماس نەگات".
ع
بیروڕا



