کوردستانی

رۆژئاواى كوردستان كۆنفرانسى سه‌ركه‌وتن سازده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژئاواى كوردستان كۆنفرانسى سه‌ركه‌وتن سازده‌كات

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند، رێککەوتن کراوە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی یەکڕیزیی‌ و یەکهەڵوێستی کوردی لە کوردستانی سوریا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویكرده‌وه‌ "بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین کە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کوردی لە رۆژئاوا لە 26ی نیسان بەڕێوەدەچێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "یەکێتیی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سوریا، هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ بکەن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین".

ع
Qaiwan
Qaiwan