کوردستانی
یوپى ئێن بۆ مامۆستایانى گرێبه‌ست دروستكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رى گشتیی مامۆستایانى گرێبه‌ست رایگه‌یاند، یوپى ئێن بۆ مامۆستایانى گرێبه‌ست دروستكرا.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند "تەنیا مامۆستایانی گرێبەست ی‌و پی ئێنیان بۆ دروست كراوە، ناوەكانیان رەوانەی بانكەكان كراوە بۆ ئەوەی مووچەكانیان بە بانكی بكرێت".
وتیشى "به‌هۆى دروستكردن یوپى ئێن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مامۆستایەكی زۆر خانەنشین بوون، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى لادراو دابنرێنەوە، هه‌روه‌ها مانگی حەوت بەشێكی تر له مامۆستایان خانەنشین دەبن".
ع
بیروڕا



