گێتی
وەسییەتنامەکەی پاپا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەوەدا میدیا-
دوای رۆژێک لە کۆچی دوایی پاپا فرانسیس،پاپای ڤاتیکان راگەیاندنە جیهانییەکان راسپاردەیەکیان بڵاوکردەوە کە لە دوا وەسیەتی خۆیدا داوا دیاریکردنی شێوازی ئەسپەردەکردنی بە خاک دەکات.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان (خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆ) سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان لە وەسییەتنامەیەکەیدا داوایکردووە "گۆڕەکەی زۆر سادە بێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکی راسپاردووە و شوێنی ناشتنەکەشی دیاریکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بڕە پارەیەکەشی بە خێرخواێک داوە بۆ ئەم مەبەستە و کاردیناڵێک سەرپەرشتی دەکات، داوا دەکات تەنها لەسەر گۆڕەکەی بنوسرێت (فرانسیسکۆس)".
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ تەرمی پاپا لە کەنیسەیەکی ڤاتیکان بەخاک بسپێردرێت و نۆ رۆژ لەو وڵاتە پرسەی بۆ دادەنرێت و تێچووی رێوڕەسمی پرسەکەشی شەش ملیۆن دۆلارە.
ب ح

بیروڕا