کوردستانی
قائیمقامی هەڵەبجە بە وەکالەت دەستەبکاربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی نوخشە ناسیح، وەک پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکاربوو ئەمڕۆ بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ کرا بە قایمقامی هەڵەبجە بەوەکالەت.
به‌پێی فەرمانێکی وزاری كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "له‌به‌رئه‌وه‌ی نوخشه ناسیح، پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی پێسپێردراوه، به‌وه‌كاله‌ت بڕیاردرا به دانانی سمكۆ سالار به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌ڕای كاره‌كه‌ی خۆی له رێكه‌وتی ده‌ستبه‌كاربوون".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای خانەنشینبوونی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، پۆستەکە بە نوخشە ناسیح، قائیمقامی شارەکە بە وەکالەت پڕکرایەوەو ئەمڕۆش سمکۆ سالار مشیر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ (گڵێجار) بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەک قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بە وەکالەت دەستبەکاربوو.
ب ح

بیروڕا