کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی دەبوژێنینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی دەبوژێنینەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/4/22، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی  و جەعفەر شێخ مستەفا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حزبدا رێکدەخەنەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەنەوە و گیانی یەکێتی بوون لەسەر رێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال دەبوژێننەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan