کوردستانی
سبەینێ دووەمین دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی دووەم دیداری یەكێتی ئاشکرایکرد سبەینێ بە بەشداریی پێنج هەزار كادری حزبەكەی لە شاری سلێمانی دووەمین دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت كە ئامانج لێی داڕشتنی ستراتیژ و سیاسەتی تازەی یەكێتییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخ و پێشهاتەکانی ناوچەکە.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی رایگەیاند "سبەینێ دووەمین دیداری یەكێتی بە ئامادەوبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكە و بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانج لە دیدارەكە داڕشتنی ستراتیژ و سیاسەتی تازەی یەكێتییە بە بەشداری سەرجەم كادرەكانی و زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخ و پێشهاتە هەرێمی و ناوخۆيی و ناوچەییەكان و دانانی سیاسەتێكی نوێیە بۆ یەکێتی".
ئەوەشی خستەڕوو "دیدارەكە لە دوای نۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەکان بە بەشداری 12 هەزار ئەندامی یەکێتی دێت، كە تێدا بە 70 پڕۆژە و دوو هەزار تێبیتی و سەرنج و پێشنیاز پێشكەش كراون".
ب ح

بیروڕا