گێتی

داعش و چەکدارانی جۆلانی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش و چەکدارانی جۆلانی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەبارەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش و هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر سنووری پارێزگای حەمس راگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "شەوی رابردوو لە بیابانەکانی سنووری حەمس داعش چەند هێرشێكیان بۆ سەر چەکدارانی سەربە ئەحمەد شەرع ئەنجامداوەو و شەڕ و پێكدادان لە نێوان هەردوولا دورستبووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێرشەکەی داعش بۆ سەر چەکدارانی ئەحمەد شەرع ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە، دواتر هێزی سەربازیی زۆر رەوانەی ئەو ناوچەیە كراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan