گێتی

كۆنگرێسمانێکی ئەمەریكا: شەرع ترسی لە دابەشبوونی سوریا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 كۆنگرێسمانێکی ئەمەریكا: شەرع ترسی لە دابەشبوونی سوریا هەیە
مەودا میدیا-

دوای سەردانەکەی بۆ دیمەشق، ئەندامێکی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە لێداونێکدا بۆ رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا ئاشکراکرد.

مارلین شتوتزمان، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا رایگەیاند "ئەحمەد شەرع ئامادەیە بچێتە ناو رێككەوتنەكانی (ئەبرەهام)ەوەو مەرجی سەرەكیشی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەیە سوریا وەكو دەوڵەتێكی یەكگرتوو و خاوەن سەروەریی بمێنێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەحمەد شەرع ترسی لە دابەشبوونی سوریا هەیە و نایەوێت ئەمە رووبدات، هەروەك پێیوایە كە دەبێت دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان چارەسەر بكرێت و هێرشە ئاسمانییەكانی لە سوریا رابگرێت، وە هەروەها شەرع داوای پارە لە ئەمەریكا ناكات، بەڵكو داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات، ئەمەش بابەتێكە كە دەبێت لەبەرچاوبگیرێت بەڵام ئیدارەی ئەمەریكا مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی سزاكان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هەنگاوانەی كە دەبێت شەرع هەڵیانبگرێت بریتین لە گەرەنتیكردنی رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ، مافەكانی ژنان، ئازادییە ئاینییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو سورییەكان بەشێوەیەكی شكۆمەندانە، نابێت تەنیا وەكو كەمینە یان كەمتر لە مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ هیچ كەسیكدا بكات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan