گێتی
خولی سێیەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمەریكا بەڕێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/26، خولی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەسقەتی عومان بەڕێوەچوو.
ئیسماعیل باقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە کەشێکی جددیدا بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەڵوێست و بۆچونەکانیان لەبارەی کەمکردنەوەی سزاكان و دروستکردنی متمانە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و پاراستنی مافی تاران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی لە ڕێگەی لایەنی عومانییەوە ئاڵوگۆڕ دەکەن".
ب ح

بیروڕا