گێتی
عەباس عێراقچی: رازیبووین لە دانووستانەکەی ئەمڕۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ رازیبوون و جیاوازیی لەنێوان تاران و واشنتۆن لەسەر پرسەکان و وردەکارییەکان هەیە، بەڵام دانووستانەکەی ئەمڕۆ جیدیتر بوو.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک کارنامەی کۆبوونەوەکان ناگۆڕدرێن بەڵکو تەنها باسی بەرنامەی ئەتۆمیی دەکرێ و گفتوگۆ لەسەر هیچ بابەتێکی تر قبوڵ ناکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەممەی داهاتوو خولێکی تری دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە لەلایەن عوممانەوە دیاریی دەکرێت".
ب ح

بیروڕا