گێتی
پۆلیس 175 تۆمەتباری دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی هیندستان هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکرد کە پەیوەندییان بە هێرشە چەكدارییەکەی شاری پەهالگام لە كشمیر هەبووە، كە بووە هۆی كوژرانی 26 كەس.
پۆلیسی هیندستان رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لەو شارۆچكەیەی هێرشەكەی تێداکراوە ، ئەنجامداوەو 175 گومانلێکراویان دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوانەی کە دەستگیركراون كەسوكاری ئەو چەكدارانەن و كەسانە بوون، كە گومانیان لێدەكرێت پەیوەندییان بە هێرشەكەوە هەبێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، کە رۆژی 22ی لە هێرشێکی خوێناویدا سەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە شاری پەهالگام 26 كەس كوژران و چەندین كەسی تریش برینداربوون.
ب ح

بیروڕا