گێتی

ڤلادیمێر پوتین فه‌رمانیكرد به‌ ناردنى هێز بۆ ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤلادیمێر پوتین فه‌رمانیكرد به‌ ناردنى هێز بۆ ئێران

مه‌ودا میدیا-

ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى روسیا، فەرمانی ناردنی تیمی فریاگوزاری بۆ ئێران دەرکرد بۆ رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌نده‌ر عه‌باس.

باڵیۆزخانەی روسیا لە تاران بڵاویكرده‌وه‌ "دوا بەدوای داوای هاوبەشە ئێرانییەکان، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆك کۆماری روسیا، فەرمانی ناردنی دەستبەجێی چەند فڕۆکەیەکی هەڵگری هێزی پسپۆڕ لە وەزارەتی باری نائاسایی روسیای دەرکردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەم تیمە فریاگوزاریانە کە پێکهاتوون لە کەسانی شارەزا و بەئەزموون رەوانە دەکرێن بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەندەری شەهید رەجایی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ شەممە، تەقینەوەیەک لە ئێسکلەی شەهید رەجایی بەندەر عەباسى ئێران روویدا و به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا 25 کوژراو و 1086 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan