کوردستانی

زیاد جەبار: پێویستە هێزە ئەمنییەکان پەروەردە بكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاد جەبار: پێویستە هێزە ئەمنییەکان پەروەردە بكرێنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/4/28، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی ئاشکرایکرد هێزە ئەمنیەكان لە رابردوودا رۆڵی باشیان هەبووە لە پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان، بەڵام لەم دواییانەدا گلەیی و گازندەیەكی زۆر لەسەر ئەو دامودەزگایانە هەیە.

زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی رایگەیاند "دامودەزگا ئەمنییەکان پڕن لە خەڵكی تێكۆشەر و ماندونەناس و دڵسۆز بۆ خاك و وڵات، بەڵام دەیان كەسی سەرسەریی و بێ مۆراڵ لە ناو هێزە ئەمنییەکاندا هەیە و پێویستە  جارێكی تر پەروەردە بكرێن و شانازییەكەی جاران بۆ ئەو دامودەزگایانە بگەڕێننەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوەی زۆر نیگەرانی کردووە ئەوەبووە كە خەڵكێك دەیوت ئەمە ئەندامی سەركردایەتی حزبەكە خۆیەتی ئاوای لێدەكەن دەبێت چی بەرانبەر خەڵكی تر بكەن، لەمەودوا دەبێت هەڵیبژێرن یان چواربۆ  پێنج ئۆتۆمبێل پاسەوان دوای خۆمان بخەین، یان دەبێت یەك دوو كەس لەگەڵ خۆمان بەرین، من بۆخۆم لەمەودوا ئەو دوو كەسەش لەگەڵ خۆم نابەم و بەتەنیا دەچمە مەراسیمەكان ئەگەر لێشبدرێم و بشكوژرێم".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan