کوردستانی
تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگەیل بڵاویکردەوە کە دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بەرەوخراپبوون دەڕوات و مەترسی لەسەر ژیانی لە زیادبووندایە.
تیمی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگەیل رایگەیاند "ماوەی 13 رۆژە ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەر وەردەگرێت، بەداخەوە مەترسییەكان لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوام لە زیادبووندایە و ئێستا لە قۆناغێکی تری مەترسیداردان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەستە دەمارەكانی سری سورەیا ئۆندەر تێکچوون، گەیشتوونەتە دۆخێكی سەخت، كاردانەوەی وردە وردە کەمبوونەتەوە، شلە لەمێشكیدا كەڵەكەبووەو مەترسی بۆ سەر ژیانی بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڵام بە سەبرێکی زۆرەوە بەردەوامن لە چارەسەرەکانیان".
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی 15ی ئەم مانگە سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی، تووشی جەڵدەی دڵ بوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرنییە.
ب ح

بیروڕا