کوردستانی
قوتابخانه‌كانى كوردستان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ته‌واوى قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگه‌یاند "پێش چوار ساڵ دەستمان بە بەشداری لە پڕۆژەی قوتابخانەی ئه‌لیكترۆنى لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن را‌شد ئال مەكتوم كرد، ئامانجمان لەو بەشدارییە، زیاتر گرنگیدان بوو بە پرۆسەی خوێندن و پیشكەوتنی كەرتی پەروەردە، ئەم پرۆسەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە تەواوی هەرێم جێبەجێ دەكرێت".
وتیشى "پرۆسەی خوێندی ئەلیكترۆنی یەكێكە لە پێشكەوتووترین سیستمەكانی خوێندن لە دنیادا، ئاسانكارییە بۆ قوتابی و هەروەها بۆ مامۆستایانیش، كارده‌كه‌ین ته‌واوى قوتابخانه‌كانى كوردستان به‌ئه‌لیكترۆنى بكرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەم پڕۆژەیە لە رێگەی ئەپلیكەیشنێك دەبێت، دەتوانرێت لە رێگەی كۆمپیوتەر یان ئایپادەوە داخلی ببن، تەواوی ئەو وانە و پێداویستییانەی قوتابی بۆ فێربوونی وانە پێویستیەتی لە بەردەستی دەبێت، هەروەها مامۆستا دەتوانێ لە رێگەیەوە بە زووترین كات و ئاسانترین شێوە، ئامانج و مەبەستی دیاریكراوی خۆی بگەیەنێتە دەست قوتابییەكانی و لە پێوەندی بەردەوامدا بن".
ع
بیروڕا



