گێتی
ئێران... وه‌ڵامى هێرش به هێرش ده‌ده‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، نەک تەنیا هیچ بژاردەیەکی سەربازیی نییه، به دڵنیاییه‌وه هیچ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له ئارادا نییه، هەر هێرشێک دەستبەجێ بە هەمان شێوە وەڵامی دەدرێتەوە.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئێران ئەوەندە بەهێزە و متمانەی بە تواناکانی هەیە کە بتوانێت هەر هەوڵێکی ئەکتەرە بیانییە زیانبەخشەکان بۆ تێکدان یان دیکتاتۆری سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی پووچەڵ بکاتەوە".
له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئیسرائیل وتیشى "ئەو بیرۆکەیەی کە دەتوانێ بەسەر ئێران‌دا بیسەپێنێت کە دەبێ چی بکات یان نابێ چی بکات، ئەوەندە دوورە لە دنیای راستی کە شایانی وەڵامدانەوەش نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیران ئیسرائیل دەیەوێت بە دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بسەپێنێت کە دەتوانێت چی بکات یان لە دیپلۆماسیەتی خۆی لەگەڵ ئێران‌دا چی بکات".
ع
بیروڕا



