کوردستانی
هاكان فیدان: پهكهكه له خاكى سوریا نهمێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە پارتى كرێكارانى كوردستان "پهكهكه" بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیهکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەتەر رایگەیاند "قبوڵ ناکەن هیچ لایەنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سوریا چەک هەڵبگرێت و چاوەڕوانن پەکەکە بە خێرایی وەڵامی بانگەوازی چەکدانان بداتەوە و دەبێت لە سوریا نەمێنن بە رێگەی ئاشتی یان هەر رێگەیەکی دیکە بێت".
وتیشى "هیچ دەستوەردانێک قبووڵ ناکەین یەکێتی خاکی سوریا بکاتە ئامانج یان زیان بە سەروەری سوریا بگەیەنێت".
ئهوهشى خستهڕوو "دژی ئەو گروپانە دەوەستینەوە دۆخەکە دەقۆزنەوە و هەوڵدەدەن زیان بە یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری بگەیەنن و ئەنقەرە دەیەوێت دەستوور و حکومەتێک لە سوریا ببینێت، کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو پێکهاتەکانی وڵات گەرەنتی بکات".
ع
بیروڕا



