کوردستانی
دوو كۆڵبه‌رى كورد برینداركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ته‌قه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران، دوو كۆڵبه‌رى كورد له سنورى بانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان برینداركران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە "ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره به مه‌به‌سى په‌یداكردنى بژێوى كارى كۆڵبه‌رییان كردووه، به‌ڵام له سنورى هه‌نگه‌ژاڵانى بانه، له لایه‌ن سوپان پاسدارانى ئێران ته‌قه‌یان لێكراوه و برینداركراون".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره به‌ناوه‌كان ئاکۆ شەریفی، تەمەن 22 ساڵ و شوانە عەلیپوور تەمەن 25 ساڵ، خه‌ڵكى شاری بانە بوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون".
ساڵانە بەهۆی تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران دەیان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و سه‌دانى تریش بریندارده‌كرێن.
ع
بیروڕا



