کوردستانی
تاى خوێنبه‌ربوون له ناو ئاژه‌ڵانى كوشتارگه‌ى سلێمانى تۆمه‌رنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى كوشتارگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى ئاژه‌ڵى تووشبوو به تاى خوێنبه‌ربوون له‌ناو كوشتارگه تۆمارنه‌كراوه.
دكتۆر شاڵاو عارف، به‌رپرسى كوشتارگه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رێكارى توند و زانستی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌ناو كوشتارگه‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاى خوێنبه‌ربوون و ئه‌و ڤایرۆسانه‌ى تر كه به‌هۆى ئاژه‌ڵ بڵاوده‌بنه‌وه".
وتیشى "تاى خوێنبه‌ربوون ئه‌و گه‌نه‌یه كه به ئاژه‌ڵانه‌وه هه‌یه و پێویسته قه‌سابه‌كان و گۆشتفرۆشه‌كانیش زۆر ئاگاداربن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى كه‌له چێشتخانه و شوێنه‌كان و هه‌تا كابانى ماڵه‌وه‌ش ئاگاداربن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى تاى خوێنبه‌ربوون له‌ناو ئه‌و ئاژه‌ڵانه تۆمارنه‌كراوه كه له كوشتارگه رۆژانه سه‌رده‌بڕدرێن، هه‌موو جۆره پشكنینێكیش بۆ ئاژه‌ڵان ده‌كرێت پێش سه‌ربڕین".
ع
بیروڕا



