گێتی
وه‌فدێكى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم له ئێرانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو، شوێن و كاتى چواره‌م دانیشتنى دانوستانه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دیاربكرێت.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هێشتا وادەی چوارەمی دانوستانەكانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن رانەگەیەندراوە ه وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی ئەمه‌ریكا سەرۆكایەتیی دەكەن".
ئاشكراشیكرد "وەفدێكی تەكنیكی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە تارانەو گفتوگۆیان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران كردووە".
ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكردووه و بڕیار وایه هه‌فته‌ى داهاتوو چواره‌م دانیشتن ئه‌نجامبدرێت.
ع
بیروڕا



