کوردستانی

شۆڕش ئیسماعیل: یه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆڕش ئیسماعیل: یه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هاوكاریی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌و پێویسته‌ یه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند "هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێک نییە تا رابگیرێت".

وتیشى "بەردەوامیی هاوكارییەكان پەیوەیستە بە پڕۆسەی چاكسازی كە پێویستە هەوڵبدرێت یەك هێزی پێشمەرگەی یەكگرتووی نیشتمانی هەبێت ئەو كات پشتیوانیی زیاتری هێزی پێشمەرگە دەكرێت بە تایبەت لەلایەن ئەمه‌ریكاوە".

شایه‌نى باسه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو چه‌ند لیوایه‌كى تایبه‌ت تێكه‌ڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كراون و ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 بخرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.

ع

Qaiwan
Qaiwan