کوردستانی
پهكهكه قسهى كۆتایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه ) لە بەیاننامەیێکدا جەختی لە پێویستی گۆڕینی بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و رایگەیاند، ئازادکردن و چالاکیی ئەو پێویستە بۆ بەستنی کۆنگرەی پارتەکەیان.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی بانگەوازەکەی 27ى شووباتی ئۆجهلان رایگەیاند "دەبیستین کە رێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بانگەوازە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نەنراوە".
باس لهوهشكراوه "گەلەکەمان و جەماوەری دیموکراتیك باش دەزانن کە ئێمە وەک تەڤگەر و گەل لە 27ى شووباتدا بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیمان لە بانگەوازیی رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کرد و لە ماوەی دوو مانگی رابردووشدا هەوڵمانداوە بە دروستی لەم بانگەوازە تێبگەین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکەین".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سەرەڕای دواکەوتنەکانی حکومەتی ئاکەپە، ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی ئەم هەڵوێستە، چونکە ئێمە بڕیارێکی جددییمان لە چارەسەرکردنی کێشەکان راگەیاندووە، هەروەها بە تێگەیشتنێکی فراوانەوە لەگەڵ دۆخەکە مامەڵە دەکەین و هەوڵدەدەین نەبینە لایەنێک کە پرۆسەکە هەڵوەشێنێتەوە".
ههروهها "شاندی دەم پارتی لێدوانی گەشبینانە دەدات، دەبیستین کە رێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو بانگەوازە لەلایەن حکومەتەوە نەنراوە، هیوادارین ئەم دۆخە بگۆڕێت، رێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئازادیی هەوڵ و کارەکانی بەرەو پێش ببات و بتوانێت کۆنگرەی پارتیمان کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن، ببەستێت".
ع
بیروڕا



