کوردستانی
داوای گۆڕینی هەندێك یاسای دژ بە كورد دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەم پارتی داوا دەكات توركیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ چارەسەری پرسی كورد و داوای هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەش دەكات كە پێشتر لە دژی كورد لە توركیا پەسەند كراون..
گوڵستان كلچ، هاوسەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند"پێویستە حكومەتی توركیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ رەواندنەوەی گومانەكان بۆ چارەسەری پرسی كورد و هەموو ئەو یاسایانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی پرسی كورد، هەموار بكرێنەوە".
وتیشی"دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە بە تەنها نابێتە هۆی سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، بەڵكو دەبێت توركیاش هەندێك هەنگاوی ئەرێنی بنێت و ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكات كە كورد هەیەتی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەر توركیا بە جدی مەبەستیەتی ئەو پرۆسەیە سەركەوتوو بێت ئەوا دەبێت هەموو ئەوانەی بەهۆی پەكەكەوە لە زیندانن، ئازاد بكرێن".
ئ پ
بیروڕا



