کوردستانی
نرخی زێڕ جارێكیتر روو لە دابەزین دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، جارێكیتر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كردەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەك هاتەوە بۆ 3,305 دۆلار.
هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی گرژییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكا و هاوبەشە بازرگانییەكانی.
بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو ئەم هەفتەیە نرخی زیڕ دابەزینێكی گەورەی تۆمار كرد، چونكە هەفتەی رابردوو بۆ بەرزترین ئاستی لە مێژودا بەرزبووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,500 دۆلار، ئەمڕۆ هەمان نرخ دابەزی بۆ 3,305 دۆلار، واتا ئەم هەفتەیە نزیكەی 200 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزیوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەم هەفتەیە ژمارەیەك داتای ئابوری بڵاو دەكرێنەوە و ئاراستەی دۆلار بەلای بەرزبوون یان زیاتر دابەزیندا یەكلایی دەكەنەوە، لەوانەش راپۆرتی كردنەوەی هەلی كار لە ئەمریكا، خەرجییەكانی بەكارهێنانی كەسیی و راپۆرتی مووچەی ناكێڵگەیی.
ئ پ
بیروڕا



