کوردستانی

مۆڵەتی گۆشتفرۆشتن بۆ هەتاهەتایە لە گۆشتفرۆشێك وەرگیرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆڵەتی گۆشتفرۆشتن بۆ هەتاهەتایە لە گۆشتفرۆشێك وەرگیرایەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییە تەندروستییەكان، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە مۆڵەتی گۆشتفرۆشتنی بە یەكجاری لە گۆشتفرۆشێك وەرگرتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند" لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا بۆ بازاڕ فرۆشگاكانی شارەكە، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراك و كەلوپەلی ناتەندروستدا گرتووە و چوار خاوەنكاریان سزا داوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"لە نێو ئەو خاوەنكارانەی كە سزا دراون گۆشتفرۆشێك هەیە كە مۆڵەتەكەی بە یەكجاری هەڵوەشێنراوەتەوە و جارێكیتر ناتوانێت ئەو مۆڵەتە وەربگرێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو سەرپێچییانەی كە هەیبووە". 

بەڕێوەبەرایەتییەكە باسی لەوەشكردووە"بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی كاركردن سێ شوێنكاری تر بە پێبژاردن سزا دران و ئاگاداریش كراونەتەوە لە دووبارەنەكردنەوەی سەرپێچییەكان".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan