کوردستانی

ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە هەیە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمرۆ سێشەممە لە بەشێك لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسكە هەیە و خێرایی باش زیاد دەكات. 

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەریەك لە شارەكانی هەڵەبجە و سلێمانی و بەشێكی گەرمیان و راپەڕین و خۆرهەڵاتی شاخاوی سنوری هەولێر ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسكە هەیە و خێرایی باش زیاد دەكات". 

وتیشی" لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە تا یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بە هۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی خەماسینی باكوری ئەفەریقیا پلەكانی گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پێشبینی دەكەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە حاڵەتێكی تاوە باران و هەورەبروسكە و لە هەندێك شوێنیش تەرزە، سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی خەماسینی، ناوبەناویش ئەگەری دروستبوونی تەپوتۆز هەیە". 

باسی لەوەشكرد"هەفتەی داهاتوو خۆڵبارینێكی چڕ بیابانەكانی عیراق و سوریا دەگرێتەوە و بەشێكی ئەو خۆڵبارینەش بە هۆی بای باشوری خۆرئاوا و خۆرئاوا رەنگە بگاتە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan