کوردستانی

گەرمیان لە دووكەڵی كارگەكان پاك دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان لە دووكەڵی كارگەكان پاك دەكرێتەوە


مەودا میدیا- 
دوای درووستبوونی كێشەی دوكەڵی كارگەیەكی گەورەی ئاسن لە كەلار، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بڵاویكردەوە كارگەكە كێشەكەی چارەسەركردووە و چیتر مەترسی لەسەر ژینگەی ناوچەكە نییە.
 
لە راگەیەنراوێكدا فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، دوای پێدانی مۆڵەت بە كارگەیەكی گەورەی ئاسن لە شاری كەلار، بۆ ماوەیەك دووكەڵی كارگەكە ببووە هۆی پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە و بێزاركردنی هاوڵاتییان. 

باسی لەوەشكردووە، دوای ئەوەی مۆڵەتیان داوە بە كارگەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو دوكەڵەكە، لە كاتی دیاریكرودا كێشەكەیان چارەسەركردووە و بەنوسراوی رەسمیش ژینگەی گەرمیانی ئاگاداركردوەتەوە كە كارگەكە سەرجەم كارەكانی فلتەرەكانی تەواو كردوە و سیستەمەكەشی خستووەتە ژێر رێنمایی و چاودێری دوو كەسی پسپۆرەوە.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان چاودێری وردی تەواوی كارگەكانی سنورەكە دەكات و هەر كارگەیەكیش بەپێی یاسا و رێنماییەكانی دەستەی ژینگە كارنەكات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan