کوردستانی
لە گەرمیان پەتایەكی مناڵان سەریهەڵداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی نزیكەی دوو مانگە پەتایەكی مناڵان لە گەرمیان سەریهەڵداوە و ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی سنورە تووشی پەتاكە بوون.
دكتۆر حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"ماوەی نزیكەی دوو مانگە پەتایەكی نوێ لەنێو مناڵانی سنورەكە بڵاوبووتەوە و پزیشك و پسپۆڕانی تەندروستیش بە وردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەن بۆئەوەی هۆكار و چارەسەری پەتاكە بزانن".
وتیشی"ئەو منداڵانەی تووشی پەتاكە دەبن داخلی نەخۆشخانەی قەڵا دەكرێن كە تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراوەكان و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و باشبوونی دۆخی تەندروستیشیان رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"نیشانەكانی نەخۆشییەكە بریتین لە هەوكردنی سییەكان، سكچوون و رشانەوە، تای بەرز و ئازاری ماسولكەكان و هۆكاری نەخۆشییەكەش ڤایرۆسییە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت پەتاكە چۆن دەگوازرێتەوە كە ئایا وەرزییە یان گوازراوەیە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار داواشی لە دایكان و باوكان كرد لە كاتی تووشبوونی منداڵەكانیان بەو پەتایە نەیانبەنە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەڵكو بیانهێنن بۆ نۆرینگەی میللی ئێواران لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆئەوەی تێكەڵ بە قەرەباڵغی نەبن و لەوێش دوای راوێژی پزیشك یان داخلی نەخۆشخانەی قەڵا دەكرێن یان دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە".
ئ پ
بیروڕا



