کوردستانی
هاوردەكردنی چەند بەرهەمێك لە دەرەوە قەدەغە كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

هاوردەكردنی چەند بەرهەمێك لە دەرەوە قەدەغە كرا
مەودا میدیا-
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی قائیمقامیەتی سلێماندا چەند بڕیارێك دەركرا كە دیارترنیان قەدەغەكردنی هاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی خواردنە لە دەرەوە.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك بڕیار لەبارەی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و سەوزەو میوەوە دەركراوە و یەكێك لە بڕیارەكانیش ئەوەیە كە لە یەكی ئایارەوە هاوردەكردنی پیاز و لە 15ی ئایاریشەوە هاوردەكردنی شوتی قەدەغە بكرێت".
وتیشی" هەر لە كۆبوونەوەكەدا بردنە دەرەوەی ئاژەڵی زیندو بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە ، بەڵام هاوردەكردنی رێگەپێدراوە و هێنانی كراوەدەبێت و تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانیش قەدەغەی راوەماسی بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەهۆی زۆری بەرهەمی هێلكەی ناوخۆوە بڕیاریانداوە قەدەغەی هاوردەكردنی هێلكە بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی نرخەكەی لە بازاڕدا بەرزدەبێتەوە".
ئ پ

بیروڕا