کوردستانی

سه‌رۆكى یه‌كێتى و باڵیۆزى ئه‌وروپا له‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى یه‌كێتى و باڵیۆزى ئه‌وروپا له‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی سیاسیی و ئەمنی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی هەموو ئەو کێشانە کرایەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بافڵ تاڵەبانی و تۆماس سیلەر جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کردەوە و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بە پێویست زانی.

هه‌روه‌ها "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و بافڵ تاڵەبانی وتی، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan