کوردستانی

رێگاكانى كوردستان ده‌كرێن به‌ دووساید

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگاكانى كوردستان ده‌كرێن به‌ دووساید

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشه‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو رێگاكانى كوردستان ده‌كه‌ین به‌ دووساید.

دانا عەبدولکەریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رایگه‌یاند "پلانمان ئه‌وه‌یه‌ سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگاكان بكرێن به‌ دووساید و دوای ته‌واوكردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كار له‌ رێگا لاوه‌كییه‌كانیشدا ده‌كه‌ین".

وتیشى "له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ی 900 كیلۆمه‌تری رێگای سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی گونده‌كان پێویستیان به‌ چاككردن و پاراستن هه‌یه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم دواى زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ نه‌یتوانیووه‌ رێگه‌ى دووسایدى ده‌ربه‌ندیخان - كه‌لار ته‌واوبكات.

ع
Qaiwan
Qaiwan