کوردستانی
مه‌حموود عوسمان: كوردى رۆژئاوا كارێكى گه‌وره‌یان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سیاسه‌تمه‌دارێكى دیارى كورد رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له رۆژئاواى كوردستان كرا‌و لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه بڕیاریاندا بچنه دیمه‌شق كارێكى گه‌وره‌بوو.
د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى دیاری كورد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ندین ساڵ‌بوو ئێمه داوامان ده‌كرد كوردى رۆژئاواى كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كورد رێكبكه‌ون و كارى پێكه‌وه‌یی بكه‌ن".
وتیشى "رێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ناوى كورده‌وه بچنه دیمه‌شق زۆر كاریگه‌ربوو، هه‌نگاوێكى باشه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق به‌شێوه‌یه‌كى تر ده‌ڕوانێته كورد كاتێك پێكه‌وه به یه‌ك شاند ده‌چنه دیمه‌شق بۆ داواكاریی و مافه‌كانى كورد له سوریا".
ع
بیروڕا



